
له ئه‌نجامی هێرشی گرووپی ئیسلامیی “ئه‌لشه‌باب” بۆ سه‌ر هۆتێلێك له شاری “مۆگادیشۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه، لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه، هێرشبه‌ره‌كان كه جلی پۆلیسیان له‌به‌ر كردبوو به ئاسانی چوونه‌ته ناو هۆتێله‌كه‌وه كه له شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته نزیك بووه و ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر هاووڵاتییان و له ئه‌نجامیدا هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌واڵنێریی ئاڵمان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه چه‌ند كاتژمێر درێژه‌ی كێشاوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌لشه‌باب هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م هۆتێله و به‌هۆیه‌وه به ده‌یان هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
