
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی ئاسمانی شیلی ڕایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌یه‌كی نیزامی ئه‌م وڵاته به ٣٨ سه‌رنشینه‌وه له ڕێگه‌ی قوتبی جنووب، بێسه‌روشوێن بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فڕۆكه‌ی “هێركۆلووس سی ــ ١٣٠” ڕۆژی دووشه‌ممه كاتژمێر ١٦ و ٥٥ ده‌قیقه به كاتی مه‌حه‌للی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری “پۆنتا ئارناس” په‌روازی كردووه و دوای كاتژمێرێك پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شی كۆنتڕۆڵ ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه پچڕاوه. شایانی باسه، ئه‌م فڕۆكه‌یه كه ١٧ خه‌ده‌مه و ٢١ سه‌رنشینی تێدابووه به مه‌به‌ستی پشتیوانی لۆجێستێكی به‌ره‌و قوتبی جنووب كه‌وتبووه ڕێ.
