
به‌دوای ڕوودانی كوشتنی كچێكی لاو له توركییه، به سه‌دان كه‌س له چالاكانی مافی ژنان له ئانكارا، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری پشتگیری زیاتر بۆ ژنان بوون.
ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌وڵه‌تی توركییه له بواری كه‌م كردنه‌وه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان هیچ كارێكی نه‌كردووه و ده‌ڵێن، ئێمه خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌ری و سزادانی دهستوپێوهندهكانی كوشتنی ئه‌م كچهین. كوشتنی ئه‌م كچه لاوه، له زومره‌ی ڕوودانی ٤٣٠ حاڵه‌تی هاوشێوه له ساڵی ٢٠١٩ له‌م وڵاته‌یه كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕوویداوه، كاتێك كه “سێرن ئۆزدمیر” خوێندكاری بواری هونه‌ر، به‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كلاسی سه‌ما، له لایه‌ن پیاوێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و به سه‌ختی بریندارده‌بێت و دواجار له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
