سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دوشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پروژه‌ی دروست كردنی مێترۆی ئه‌هواز كه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی كه‌یسون كار ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی قه‌تار شاری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، په‌یمانكار به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی به‌شێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران كه ١٨ تا ٢٠ مانگ ده‌بێ، داوه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه كارفه‌رما به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه ماڵییه‌كان له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان خۆده‌بویرێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.