مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له وڵاتی فه‌رانسه كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی دیسامبر ده‌ستیپێكرد، ڕۆژی دووشه‌ممه‌یش درێژه‌ی هه‌بوو و بوه‌ته هۆی ئه‌وه كه زیاتر له ٦٠٠ كیڵومتر ڕێبه‌ندان له ئوستانی “ئیل دوو فرانس” بۆ ناوه‌ندی پاریس پێك بێت.
له شاری پاریس، كرێكارانی شیركه‌تی مللی ڕێگه‌ی ئاسن له هه‌ر پێنج دانه قه‌تار، ته‌نیا به یه‌ك قه‌تار ئیزنی ڕوویشتن ده‌ده‌ن. هاوكات كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی شاری پاریس به داخستنی ٩ هێڵ له ١٦ هێڵ، هاتووچۆیان له كارخستووه. سه‌ره‌ڕای شاری پاریس له زۆربه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌رانسه‌یش هه‌روه‌ها له مانگرتن دا بوون. له شاری ڕوئێن، ناوه‌ندی ئوستانی نورماندی له باكووری فه‌رانسه، نوێنه‌رانی فدراسییونی سه‌رتاسه‌ر كرێكارانی “سی جی تی” به ڕێپێوان زۆربه‌ی له شه‌قامه‌كان و ڕێگه‌كانی هاتووچۆیان داخست.