ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، جارێكی دیكه كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دادسه‌رای زیندانی ئێوین خوازیاری ئازادی كه‌س و كاره‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی مناڵه‌كانیان و به وتنی چه‌ندین دروشم، خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان، سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌س و كاره‌كانیان له زیندان بوون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.