ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كۆمه‌ڵێك له خۆیندكارانی زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی به بۆنه‌ی ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خۆیندكار كۆبوونه‌ته‌وه.
خۆیندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر نیشان دا و كۆشتن و برینداركردن، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی ناڕه‌زاییان مه‌حكووم كرد.