کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٨١ كه‌س به‌ هۆی نه‌خۆشی ئانفۆڵانزا له‌ ئێران

گیان له‌ده‌ستدانی ٨١ به‌ هۆی نه‌خۆشی

گیان له‌ده‌ستدانی ٨١ به‌ هۆی نه‌خۆشی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی ڕەزا ڕەئیسی” جێگری وەزیری بێهداشت لە ئێران ڕایگەیاند: بە هۆی نەخۆشی ئانفۆڵانزا ٢٥ کەس له‌ ماوه‌ی حەتووی ڕابردوودا لە ئێران  گیانیان لەدەستداوە و لە سەرەتای مانگی خەزەلوەرەوە تا ١٦ی سەرماوەز سەرجەم ٨١ کەس بە هۆی نەخۆشینی ئانفۆڵانزا گیانیان لەدەست داوە.

کارناسانی پزیشکی لە ئێران باس لەوە دەکەن نەبوونی خزمەت گوزاری پێویست و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکومەتی بۆ دابین کردنی ئەم پێداویستیانە هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی تووشبوانی نەخۆشینی ئانفۆڵانزان.