
به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٩٩ كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز ڕاده‌ستی مه‌جلیسی ڕژیم كرا، ماڵیاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات بۆ ساڵی داهاتوو، ٢٤٦ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌چاو ئه‌مساڵ، ٤٠ هه‌زار تمه‌ن زیادی كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئێستادا ماڵیات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وڵات ده‌چنه ده‌ره‌وه، ٢٢٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه و ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ جاری دووهه‌م تا ٥٠ له‌سه‌د و بۆ جاری سێهه‌م تا ١٠٠ له‌سه‌د زیاد ده‌كات. له گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٩ تا ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ به نیازن بچنه وڵاتی عێراق، له په‌رداخت كردنی ماڵیات چوونه‌ده‌ره‌وه ده‌بخه‌شرێن. ئه‌م زیادبوونه‌ی ماڵیات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازن بچنه زیاره‌ت، ١٣٢ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به فڕۆكه ده‌چن بۆ زیاره‌ت، ده‌بێ ٤٥ هه‌زار تمه‌ن ماڵیات په‌رداخت بكه‌ن و كه‌سانێكیش كه له‌ڕێگه‌ی زه‌وینی یاخود ده‌ریاییه‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌بێ ١٥ هه‌زار تمه‌ن بده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامیی پێشتر به پێچه‌وانه‌ی باقی سه‌فه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاسانكاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چوون بۆ سه‌فه‌رهای زیاره‌تی ده‌كرد.
