هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی چالاك و سیاسیی له شاری بێرلین پێته‌ختی ئاڵمان، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ئازادكردنی به‌ندكراوانی سیاسیی، كۆتایی هێنان به سه‌ركوتگه‌رییه‌كان، نه‌مانی هه‌ڵاواردن و به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌ره‌وه‌ی له ئاستی جیهان بوون.
ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌ژێر ناوی “هاوپشتی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا باكووری ئافریقا” ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز و له‌سه‌ر بانگهێشتی گرووپێك له چالاكانی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “هێرمان پلاتس” له ناوه‌ندی شاری بێرلین و له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به زمانه‌كانی، فارسی، عه‌ره‌بی، توركی، ئینگلیسی، ئالمانی، ئیسپانیایی و چینی، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا باكووری ئافریقا و ئه‌مریكای لاتین و هه‌روه‌ها هۆنگ كۆنگ سنووره‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی تێپه‌ڕكردووه، خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازیی، نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆری له‌م وڵاتانه بوون. خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی، ئێران، توركییه، عێراق، سوورییه‌ه، لوبنان، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، ئۆردۆن، سوودان و ئه‌لجه‌زایه‌ر بوون به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “شان به شان یه‌ك له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی”، “نان، كار، ئازادی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی”، “زیندانی سیاسیی ده‌بێ ئازاد بكرێت”، “له ئه‌لجه‌زایه‌ره‌وه تا سوورییه، ڕاوه‌ستان له‌دژی دیكتاتۆری”، “ده‌سه‌ڵاتی دژه ژن، ده‌بێ بڕووخێ” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیی”، جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌م وڵاتانه و هه‌روه‌ها به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و مافی مرۆڤ له‌ژێر سێبه‌ری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی و ئازادی به‌یان كرده‌وه.