كامیۆن درانی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه ٧ی دێسامبر له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌م نه‌كردنه‌وه‌ی ماڵیات له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی له‌وانه گازۆڵ، په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ١٠ مه‌نته‌قه‌ی فه‌ڕانسه‌یان به‌ست.
هاوكات هاتووچۆی قه‌تاره‌كانی شاری و نێوشاری له پاریس و هه‌ندێ له شاره‌كانی دیكه به‌هۆی ئه‌م مانگرتنه‌وه په‌كی كه‌وتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه به هه‌زاران كه‌س له جلیقه زه‌رده‌كان له شاری پاریس، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان دا و له چه‌ند حاڵه‌تدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر گوشار خستنه‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ر له‌نوێ ده‌ست ده‌ده‌نه به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنێكی دیكه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به‌نیازه له ڕه‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، به شێوه‌ی ناوه‌ناوه مه‌عافیه‌تی ماڵیاتی له به‌شی سووته‌مه‌نی كامیۆنه‌كان كه‌م كاته‌وه.