به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی هێند، زیاتر له ٣٠ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌ك له شاری “دێهلی نه‌و” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له به‌شی قه‌دیمی ئه‌مشاره ڕوویداوه. به‌وته‌ی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، به سه‌دان كرێكار له‌كاتی ئه‌م ڕووداوه له نهۆمه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه خه‌وتبوون و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌ی قوربانییان بچێته سه‌ره‌وه. شایانی باسه، تا كاتژمێر ٩ و ٣٠ ده‌قیقه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، لانیكه‌م ٥٦ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه نه‌زاندراوه.