ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی ئیتالیا هێرشی كرده سه‌ر ڕیزی په‌ناخوازان كه له ناوچه‌ی “ئاسی” له ئۆستانی فووجا ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ناخوازانی ناڕازیی بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك ڕێگاكانی هاتووچۆی ناوه‌ندی تیجاری ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به‌ستبوو. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌كانی پۆلیسی دژه شۆڕش به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان. شایانی باسه، په‌ناخوازانی ناڕازیی خوازیاری دابین كردنی ماڵ، پێدانی به‌ڵگه‌ی هاووڵاتیی بوون و باشتربوونی بارودۆخی كاریان بوون.