به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی كاشان و ورمێ به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش برینداربوو.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا، كرێكارێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار كردن له ته‌به‌قه‌ی سێیه‌می بینایه‌ك له شاری كاشان به هۆی به‌رق گرتووییه‌وه تووشی سوتان بوو. له ڕووداو دووهه‌م دا، نگه‌هبانێكی بینایه‌ك له شاری ورمێ، به هۆی گاز گرتووییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.