به پێی ڕاپۆرتهكان، شهوی ههینی ١٥ی مانگی سهرماوهز، ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار بە ئۆتۆمبێلى مەدەنییەوە له گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغداد هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران لە ئاكام دا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
خۆپیشاندەران رایانگەیاندوە پێش ئەوەى ئەو کەسانە دەست بە تەقەکردن بکەن بهرقی ناوچەکە بڕاوە و روناکى لەو ناوچەیەدا نەماوە و هێزەکانى ئاسایشى بەغداد تاوانبار دەکەن بەوەى رێیان بەم چەکدارانە داوە بێنە نێو خۆپیشاندەرانەوە و رێگەیان داون بە ئاسانیش رزگاریان ببێت. ههروهها لە شاری کەربەلا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا رویداوە و بەو هۆیەوە ٣٠ خۆپیشاندەر بریندار بوون. به پێی ئامارهكانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە تا ئێستا زیاتر له ٥٠٠ کەس کوژراون و ٢٠ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.