به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ده‌ستپێكی نزیك بوونه‌وه به كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلسی لۆبنان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت نۆی له‌م وڵاته، خۆپیشانده‌رانی لۆبنانی ڕۆژی هه‌ینی وه‌كوو ڕۆژانی ڕابردوو هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به دوای ڕاگه‌یاندنی به‌رواری ڕێككه‌وتنه‌كانی پارڵمان بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نۆی له‌م وڵاته خۆپیشانده‌ران، به داخستنی ڕێگه‌كان و مانگرتن ده‌ست پێكرد. خه‌ڵكی لۆبنان به ئاشكرا بوونی ناوی ئه‌و كه‌سانه كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دانراون، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی لۆبنان له ڕێكه‌وتی ١٧ی ئوكتووبری ئه‌مساڵ له دژی قه‌یرانی ئابووری و له وڵام دانه‌وه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵییات ده‌ستپێ كرد و دواتر خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی له‌م وڵاته بوون.