کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی باشووری ڕۆژئاوای بریتانیا

تداوم اعتصاب کارگران راه آهن جنوب غرب بریتانیا

تداوم اعتصاب کارگران راه آهن جنوب غرب بریتانیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئیتحادییه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی باشووری ڕۆژئاوای بریتانیا له‌ ٦مین ڕۆژی مانگرتنیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌كان، درێژه‌ی به‌ مانگرتنه‌كانیان ده‌ده‌ن.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئیلنا، كرێكاران پێنجمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان تێپه‌ڕاندووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، رێگه‌ی ئاسنی بریتانیا ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار مۆسافر ده‌گوازرێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگرتنی كرێكاران تووشی كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ ئیتحادییه‌ی “ئار تی ئێم” ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ قائێم له‌ سه‌ر ویستی كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنه‌كانیان وه‌ستاوه‌. هه‌روه‌ها وتیشی، نه‌بوونی خزمه‌ت گوزارییه‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ڕێككه‌وتنه‌كانی خۆجێیی، نه‌بوونی هێزی مروڤی، بارودۆخی ناله‌باری شوێنی كار، هۆكاری مانگرتنی كرێكاران بووه‌.