به پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕى سى ئێن ئێن، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی سه‌رماوه‌ز، ئەفسەرێکى خۆیندكاری فڕۆکەوانى خه‌ڵكی سعودیە لە ویلایەتى فلۆریدا سێ سەربازى ئامریکاى کوشتووە و هه‌شت کەسى دیکەی بریندار کرد و دواتر لە رووبەڕووبونەوەدا کوژرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەفسەرەكه لە بنکەى ئاسمانى “پێنساکۆلا” کە سەر بە هێزى دەریایى ئامریکایە، بۆ وەرگرتنى مەشق و راهێنان لەسەر هێزى دەریایى و فڕۆکەوانى بووە. ئەوە سێیەم حاڵەتى تەقەکردن و کوشتنە لە ویلایەتى فلۆریدایه كه لە ماوەى کەمتر لە هەفتەیەکدا، دواى ئەوەى دوێنێ دوو چه‌كدار لەناو بازارێکى ویلایەتى فلۆریدا دوكانێكی زەڕەنگەریان بڕی و هه‌ڵاتن، و دواتر له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا رووبه‌ڕووبوونه‌وه، و بەهۆیەوە چوار كه‌س كوژران. بنکەى ئاسمانى پێنساکۆلا زیاتر لە ١٦ هەزار سەرباز و حەوت هەزار و ٤٠٠ کارمەندى مەدەنى لەخۆدەگرێت.