به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” حکومەتى تورکیا سێ سه‌رۆك شاره‌وانی شاری “وان”ی لە توركییه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، سه‌رۆك شاره‌وانییەکانى شارۆچكه‌كانی “مورادیه، ئۆزاڵپ و باشكالە له‌پارێزگای وان کە سەربە پارتی دیموكراتی گه‌لان “هه‌ده‌په” بووت ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ڕاشیگەیاندووە، حكومه‌تی توركییه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌شی بۆ بانگه‌شه كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه گه‌ڕاندووەته‌وه.