پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، ڕۆژی ههینی ١٥ی سهرماوهز، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکى پۆلیسدا تەقیوەتەوە و پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برنیدار بوون.
بەڕێوەبەرى پۆلیسی كهركوك راگەیاند، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکى پۆلیسى فریاکەوتنى کەرکوک لە ناوبازاڕى گەڕەکى پەنجا عەلى تەقیوەتەوە. راشیگەیاند، پۆلیسێک بە سەختى برینداربووە ودواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و هاوکات دوو کەسی مەدەنیش برینداربوون. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ڕۆژی شەممەى ههفتهی رابردوو سێ تەقینەوە لە سێ ناوچەى جیاوازى کەرکوک روویاندا و بەهۆیانەوە ١٦ کەس برینداربوون.