كرێكارانی شاغڵ له واحیدی ١٠٨ی پاڵاوگه‌ی هه‌شتومی عه‌سه‌لویه كه له فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی پارسی جنووبی كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه ٤ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: جگه له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها مانگه‌كانی خاكه‌لێوه، خه‌رمانان، ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و دهفتهرچهكانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی درێژكردنه‌وه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.