کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ ئێران

به‌یانییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی

به‌یانییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژمارەیەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەکی هاوبەش، سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ئێرانیان مەحکووم کرد و خوازیاری ئازادیی خێرای دەستبەسەرکراوان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌، ٤٦ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان له‌وانه ‌”چاوەدێری مافی مرۆڤ، دامەزراوەی عەبدولڕەحمان بروومەند، ناوەندی بەڵگەکانی مافی مرۆڤی ئێران، ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران”، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەکی هاوبەش، خوازیاری کۆتایی هێنان بە سەرکوتی توندوتیژانەی خۆپیشاندەران بوون و بە ئاماژەدان بە ئاماری کوژراوان، خوازیاری ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان بوون. لەم بەیانییەیەدا داوا کراوە کە، مافی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی هێمنانە و دامەزراندن و چالاکیی لە ئەنجومەنەکاندا، بەپێی مافە دیاریکراوەکان لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیماننامەی نێونەتەوەیی مافە سیاسی و مەدەنییەکان، بۆ خەڵکی ئێران بە فەرمی بزانرێت. هه‌روه‌ها خوازیاری دادگاییکردن و سزادانی بەرپرسانی سەرکوت و بکوژانی خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی ڕوون و دادپەروەرانە بوون.