ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، بۆ ٤٩هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام خۆپیشاندانه‌كان له هه‌ندێ له شاره‌كانی لوبنان هه‌روا درێژه‌ی بوو.
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی لوبنان ڕایگه‌یاندووه كه له شاری به‌یرووت، به سه‌دان خۆپیشانده‌ر به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی هێرشی سایبێری، له‌ئاست بانگهێشتی هه‌ڵسووڕاوێكی لوبنانی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕه‌خنه‌ی له وه‌زیرێكی ئه‌م وڵاته گرتبوو، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات به سه‌دان خوێندكار له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان له شاری به‌یرووت كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له دانشجوویان له به‌رامبه‌ر كولێژی زانستی كۆمه‌لایه‌تیی زانكۆی “سێن ژۆرف” له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه و له‌ئاست گرانبوونی هه‌زینه‌كانی خوێندن ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان له شاری ترابلۆس باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گرووپێك له خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر وروودی ئه‌م به‌نده‌ره ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و پێشیان به هاتووچۆی كارمه‌ندان بۆ شوێنی كاره‌كانیان گرتووه. شایانی باسه، ئه‌رته‌شی لوبنان به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی چوارڕێیانی نێوان “سهعدنایل و تهعلبیا” له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووت، ١٦ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.