کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ سوودان

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی

گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س به‌هۆی

له‌ ئه‌نجامی تەقینەوەیه‌ک لە کارگەیەکی سیرامیک لە سوودان، لانیكه‌م ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە  و سەدان کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

هاوكات ئەنجوومەنی وەزیرانی سودان رایگەیاندووه‌، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی تەقینەوەکەی  ڕۆژی سێشه‌مممه‌ لە شاری بەحری باکووری خارتوم بوونەتە قوربانی، بەرز بووەتەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٣ کەس و ژمارەی بریندارانیش ١٣٠ کەسە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی بەحری و دەوروبەری و لەژێر چاودێری پزیشکیدان. شایانی باسه‌، رۆژنامەکانی سوودان، ھۆکاری تەقینەوەکەیان بۆ تەقینەوەی کۆگایەکی گاز لەنێو کارگەکە گەڕاندووەتەوە و له‌ ئه‌نجامیدا جگە لە کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆری قوربانی، زیانی ماددی گەورەی بە کارگەکەش گەیاندووە.