ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ده‌ركراوی دامه‌زراوه‌ی وه‌حده‌ت له شاری مه‌شهه‌د، به كۆبوونه‌وه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارمه‌ندان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دامه‌زراوه له ئاست ده‌ركردنیان و هه‌روه‌ها پێشێل بوونی مافه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كارمه‌ندان ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ئه‌م داوییانه‌دا به‌رپرسی ئه‌م دامه‌زراوه به بیانووی “پێویست نه‌بوون” زیاتر له ١٠ كه‌س له كارمه‌ندانی له سه‌ر كار ده‌ركرد.