ڕۆژی دووشهممه ١١ی سهرماوهز، سپای تورکییه و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو سپایە، بە چڕی تۆپبارانی چەند شوێنێکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانیان لە شارۆچکەی “تل ڕەفعەتی” سهر به پارێزگای حهلهب له ڕۆژئاوا کرد، کە لە ئەنجامدا ١٩ هاووڵاتی گیانیان لهدهستدا.
هەر لەو تۆپبارانەدا ١٠ هاووڵاتی دیکەی مەدەنی برینداربوون و برینی هەندێکیشییان سەختە، هاوکات لە ناو كوژراو و بریندارەکاندا منداڵیش هەن. “شارۆچکەی تل ڕەفعەت” کە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سورییهی دیموکرات دایە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، کە بە شێوەیەکی گشتی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتیش شاری کۆبانێی تێدایە.