ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ٢٩هه‌مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی كاناڵی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداختی ده‌ستبه‌جێ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، پێش‌گرتن به دابه‌ش كردنی سه‌رمایه‌كانی شیركه‌ت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپاردنی شیركه‌ت به ده‌وڵه‌ت له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بۆ سه‌ر كار و نه‌مانی به‌دواداچوونی قه‌زایی بۆ كرێكاران و پشتیوانانیان بوون.