كرێكارانی شیركه‌تی واگۆن پارس كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی شیركه‌ت، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه شیركه‌تی “مه‌پنا” سه‌هامی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی كڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا بارودۆخی كارخانه نادیاره و ئۆمووری ماڵی و به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته سازمان نه‌دراوه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی و یه‌كسان سازیی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ باقی كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ن. ده‌شڵێن، به‌رپرسان هه‌رچه‌نده به‌ڵێنی پێڕاگه‌یشتن به‌م خواستانه‌یان داوه، به‌ڵام هێشتا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی واگۆن پارس، دوو كه‌سیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگهێشت كراون.