ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی قه‌ندی فه‌سا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه، له ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا كه كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا، چالاكییه‌كانی خۆی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ست پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كرێكاران ده‌ڵێن: ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ كاریان كردووه و ئێستا ئه‌م كارخانه‌یه به بیانووی نه‌بوونی مه‌وادی سه‌ره‌تایی داخراوه. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی چه‌وه‌ندر و شه‌كر بۆ وه‌گڕخستنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئه‌م كارخانه‌یه بوون.