ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له ناوه‌نده‌كانی كاری ئینتێرنێتی له سیستان و به‌لوچستان، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان به‌دوای پچڕانی ئینتێرنێت له ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له‌مباره‌وه یه‌كێك له ناڕازییان ڕایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌م ئۆستانه گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ڕێكخستنی كاری ئینتێرنێتییه كه به‌دوای پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت له‌م دواییانه، زۆربه‌ی كرێكاران تووشی كێشه بوون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو و به‌هۆیه‌وه زۆر كه‌س له‌م ڕێگه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆیه دانیشتووانی ئه‌مشاره ڕوویان كردووه‌ته كه‌سب و كاری ئینتێرنێتی.