کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سووتاندی سه‌رله‌نوێی كۆنسوولخانه‌ی ئێران له‌ شاری نه‌جه‌ف

حمله به کنسولگری ایران در نجف برای دومین بار1 1

حمله به کنسولگری ایران در نجف برای دومین بار1 1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کونسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف بۆ جاری دووهه‌م لە ماوەی یەک هەفتەدا له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوتێندرا.

شەوی یەکشەممە له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌، خۆپیشاندەرانی نەجەف هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لەو شارە و ئاگریان تێبەردا. لە بەیاننامەیەکیشدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی نەجەف ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن. هاوکات خۆپیشاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەی وێنە و ڤیدیۆیی سوتاندنی کونسوڵخانەکەیان بڵاوکردوەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندەران هێرشیان کردبووە سەر کونسوڵخانەی ئێران و ئەوەش ناڕەزایەتیی ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانی بەدوای خۆیدا هێنا و حکومەتی عێراقیش ئیدانەی ئەو کارەی کردبوو.