كارمه‌ندانی ناوه‌ندی ده‌رمانی “ئێس ئی ئێچ ئێس سی تی” ئیرله‌ندی باكوور كه پێكهاتووه له چه‌ند نه‌خۆشخانه، مانگرتنێكی سێ ڕۆژه‌یان بۆ حه‌فته‌ی داهاتوو ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌م كارمه‌ندانه ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌فته‌ی داهاتوو، خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی جگه له حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان به‌هۆی ئه‌م مانگرتنه په‌كی ده‌كه‌وێت. ڕاشیانگه‌یاندووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه، سه‌رجه‌م ویزیته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان جگه له به‌شی چاودێری منداڵان و له‌دایك بوونی منداڵ، هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه. شایانی باسه، ڕاگه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه سێ ڕۆژه‌یه له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووقی كارمه‌ندان ڕاگه‌یه‌ندراوه.