به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له هۆنگ كۆنگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به له‌به‌ركردنی جلی ڕه‌ش و لێدانی ماسك، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران به درێژه‌دان به ئێعترازاته‌كه‌یان به‌دوای سه‌ركه‌وتنی پاڵێوراوه‌كانی پشتیوانی دێمۆكراسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شوڕاكان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر “كری لام” سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی مه‌حه‌للی هۆنگ كۆنگ زیاتر بكه‌ن. شایانی باسه، پۆلیسی هۆنگ كۆنگ به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان. هاوكات پۆلیسی هۆنگ كۆنگ ڕایگه‌یاندووه كه له خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٦ هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردبوو.