چەکدارانی سەر بە توركییه و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان له ئێدلب له ده‌ست هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د دهرهێناوە و پێکدادانی توند لە نێوانیان ڕوویداوه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له سوورییه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه کە گروپە چەکدارەکانی دژی بەشار ئەسەد، دوای پێكدادانێكی توند، گونده‌كانی “عاجیز، ره‌سیم ئه‌ل واراد، ئیستابلات و سوروج” له باشووری ئێدلبیان له ده‌ست رژیمی ئه‌سه‌د ده‌رهێناوه‌ته‌وه. شایانی باسه، له‌م پێكدادانه‌دا له نێوان گونده‌كانی “كراتین و ماعرمیزره” ڕوویداوه، ٣٦ سه‌ربازی رژیمی سوورییه کوژراون و ٣٣ كه‌سیش له هێزه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د تێداچوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوورییه له‌ساڵی ٢٠١١وه هه‌تا ئێستا زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌س كوژراون و به ملیۆن ها كه‌سیش ئاواره بوون.