2017-04-04 | ۱۳۹۶-۰۱-۱۵
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخویننه‌وه ده‌قی ووته‌كانی هاوڕێ حه‌سه‌ن ڕهحمانپهنایه كه له ری و ره‌سمی یادی قوربانیانی بومبارانی شیمیایی هه‌لبجه و یادی گیانبه‌ختكردوانی گوردانی شوان پێشكه‌ش به ئاماده بوانی كرد.
ئاماده‌بوانی خۆشه‌ویست! هاوڕێیانی پێشمه‌رگه:
ئه‌م كاته‌تان باش و به‌خێر بێن بۆ مه‌راسمی ڕێزگرتن له ٢٩مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان و هه‌روه‌ها ٥ هه‌زار مرۆڤی بێدیفاعی هه‌ڵەبجه. ئیجازه بده‌ن له لایه‌ن هه‌موومانه‌وه سڵاو بنێرین بۆ یادی ئازیزی ئه‌و خۆشهویستانە و هه‌روه‌ها بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان كه له ماوه‌ی ئه‌م ٢٩ ساڵه‌دا به خۆڕاگری یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرتووه. ئه‌مڕۆ لێره كۆبووینه‌ته‌وه تا ڕێز بگرین له یادی پۆلێك ئینسان تێكۆشه‌ر و ماندوو نه‌ناس و كۆمۆنیست، كه ناویان و بیره‌وه‌رییان له بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتكارانه‌ی كوردستاندا هه‌روا گه‌شاوه ماوه‌ته‌وه.
به‌رێزان، ٢٩ ساڵ له‌وه‌پێش كاره‌ساتێكی گورچك بڕ له‌و ناوچه‌یه قه‌وما. له ڕۆژی ١٥ له‌سه‌ر ١٦ی مانگی مارسی ٨٨ زاینی فڕۆكه شهڕكهرهكهكانی به‌عسی عێراق، له بنکەکانی خۆیان له “كه‌ركووك”ه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی شاره‌زوور هه‌ڵفڕین و ده‌ستیان كرد به بۆردوومانی شیمیایی شاری هه‌ڵبجه. له ماوه‌یه‌كی كوردتدا شارێك خاپوور بوو. ٥ هه‌زار مرۆڤی بێ‌دیفاع له چه‌ند چركه ساتدا گیانیان له‌ده‌ستدا به هه‌زار كه‌سی دیكه بریندار بوون. ئه‌م كاره‌ساته بۆ خۆی له دڵێ تاوانێكی گه‌وره‌ترا قۆما. ئه‌وه‌یش شه‌ڕی ٨ ساڵه ئێران و عێراق بوو كه بەرەو مانگه‌كانی كۆتایی ده‌ڕۆیشت. ٨ ساڵ بوو خەڵکی ئه‌م دوو وڵاته ببون به سووتەمەنی شه‌رێكی كۆنه په‌ره‌ستانه. به هه‌زاران ئینسان له پێناوی شه‌ڕێك دا كه هیچ بەرژەوەندێکی ئه‌وانی تێیدا نەبووببوونه قوربانی. له‌م شه‌ڕه‌دا به میلیاردها خه‌ساره‌ت و زه‌رەر و زیان له خه‌ڵكی هەر دوو وڵات کەوت. ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ناسیۆنالیزمی ئێرانی كه ته‌مه‌نێکی دوور و درێژیان له كێشه‌و ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بردبوە سەر، به پشت به‌ستن به ئاینی سوننه و شیعه ئه‌م ناوچه‌یان كردبووه گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی كۆنه‌په‌رستانه. زلهێزه‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه شه‌ڕكه‌ر و تاوانباره‌یان دژ به یەک بەهێز ده‌كرد. هه‌ر ئه‌و كاتانه كه ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌قه‌ومێ، وه‌زیری بەرگری ئەمریكا “دۆڵاند رامسفڵد”له به‌غدایه. بۆنی نه‌وت وه‌ها سه‌رخۆشی كردبوو كه هەستی به بۆنی خوێنی ٥ هه‌زار مرۆڤ نەدەکرد. ئه‌وانه كه سه‌دام حسێن یان به چه‌كی كیمیایی ته‌یار كرد، ئەوانه‌ی كه خۆمه‌ینی و داروده‌سته‌كه‌یان پڕ چه‌ك كرد، ئه‌وانه ده‌وڵه‌تانی ئێمپریالیست و زلێهزهكان بوون. ئەوان دواتر وایان نیشان ده‌دا كه گۆیا خه‌ریكن دێمۆكراسی بۆ عێراق، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ شوێنه‌كانی دیكه به دیاری دێنن.
ئه‌و شه‌ڕه بۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌و نێعمه‌ته بوو كه كاتێك سه‌دام حسێن په‌لاماری هێنایه سه‌ر ئێران، خۆمه‌ینی ڕایگه‌یاند كه “ئه‌وه نێعمه‌تی ئێلاهییه”. ئەو ڕاستی ده‌كرد. بۆ کۆماری ئیسلامی شەڕ نێعمه‌تی ئێلاهیی بوو. ئه‌و نێعمه‌ته بوو كه کۆماری ئیسلامی له ڕوبهرڕووبوونه له‌گه‌ڵ ئاخێزێ جه‌ماوه‌ری پاراست. بەهۆی شەره ئه‌گه‌ر كرێكار داوای مافه‌كانی خۆی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ژن داوای مافه‌كانی خۆی ده‌كرد ده‌یانوت كاتی شه‌ڕه. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان مۆقاومه‌تی ده‌كرد، هێزی نیزامی زۆر و زه‌به‌ندیان ده‌هێنا و به بیانوی ئه‌وەی كه سنووره‌كان ده‌پارێزن، سەرکوتیاندەکرد. ئه‌وانه ئه‌و نێعمه‌ته ئێلاهییه بوون بۆ خۆمه‌ینی كه شه‌ڕی پێ درێژه پێدەدا.
تێرۆریزی ئیسلامی لە شکڵ و شێوازی ئەمرۆ و زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا به‌رهه‌می له دایك بوونی كۆماری ئیسلامییه. له ساڵی ١٩٧٩ی زاینیی كه كۆماری ئیسلامی هاته سه‌ر كار به ووته‌ی خۆیان به هه‌نارده كردنی كردنی شۆرشی ئیسلامی بۆ دەرەوەی سنورەکان، له ڕاستیدا تێرۆریزمیان هه‌نارده ده‌كرد. ئه‌وان بوون كه جه‌ریاناتی كۆنهپهرهستیان له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز كرد. ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له ژێر ناوی داعش، ئه‌لقاعیده و هاوشێوەکانی ئەوان دەیبینین، كۆماری ئیسلامی به چه‌ند قات زیاتر له دژی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان ئەنجامیدا. كێ هه‌یه له‌بیری چووبێت هه‌ر كه ساڵی ١٩٨0، برینداره‌كانی شاری سنه‌یان له‌سه‌ر بڕانكارد ده‌برد و تیربارانیان ده‌كردن، قاڕنه و قهڵاتانیان دەخۆلقاند، كوشتاری به کۆمەڵی زیندانیانی سیاسیان ئەنجامدەدا، كوشتاری تۆركمن سه‌حرا،كرێكارانی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و خه‌لكی عه‌ره‌بی خوزستانیان ئەنجامدەدا، هەر ئەو تاوانەن کە ئەمرۆ داعش و ئه‌لقاعیده و جه‌ریاناتی كۆنه‌په‌رستی دیکە ده‌كه‌ین و لە کۆماری ئیسلامی ئیران فێربوو . كۆماری ئیسلامی گه‌رای تێرۆریزمی ئیسلامی له ناوچه‌كه‌دا چاند و ڕژیمی فاشیستی به‌عسی عێراقیش یه‌كێكی دیكه له‌و لایه‌نانه بوو کە بەو كرده‌وانه كه ده‌یكرد، به ئه‌نفال، به كوشتار، به كوشتاری شیعه‌كان له جنووب، هه‌روه‌ها پێشتر به چۆڵ كردنی ٤ هه‌زار گوند له ناوچه سه‌ر سنوورییه‌كانی کوردستان، مه‌جالیان كرده‌وه كه ئه‌م ناوچه‌یه ببێ به مه‌یدانێك بۆ په‌ره‌سه‌ند و بۆ گه‌شه كردنی ڕه‌وتی كۆنه‌په‌ره‌ست و دژی ئینسانی ئیسلامی. ئه‌م دوو لایه‌نە تاوانباره له سه‌ر ئه‌و زەمینە و له‌سه‌ر كێشمه‌كێشی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و ناسیۆنالیزمی ئێرانی ئه‌و شه‌ڕه‌یان درێژه پێ ده‌دا. سه‌دام حسێن به نوێنه‌رایه‌تی له ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی كه هه‌ر كامێكیان به‌شێك له بوجه‌ی شه‌ڕیان بۆ دابین دەکرد، قه‌رار بوو لە به‌رانبه‌ر ناسیۆنالیزمی ئێرانی‌دا به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بكات. كۆماری ئیسلامیش پشتیوانی ده‌ره‌كی بۆ دابین كرابوو. له وه‌ها بارودۆخێكدا بوو كه كوردستانیان كرد به مه‌یدانی شه‌ڕ. كۆمه‌ڵه به درێژایی شه‌ڕی ئێران و عێراق، خۆی له به‌ره‌ی شه‌ڕ ئه‌پاراست. به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه كه به پشتیوانی و به چاو ساخی به‌ره‌ی كوردستانی كرا، ڕژیمی فاشیستی به‌عس كه ناتەوان بوو له‌وه‌یكه هێزه‌كانی خۆیشی ته‌نانه‌ت پاشه‌كشه پێ بكات، به شه‌لم، كوێرم ناپارێزم، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆردومانی شیمیایی كرد. ئه‌و ژێر زه‌مینانه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه كه ببون به جێگای ئه‌من و حه‌وانه‌وه بۆ خەڵک، هه‌ر ئه‌وانه بوون به قه‌تڵگا بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه و مۆسیبه‌ت دیتووە. هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ شاری هه‌له‌بجه ئه‌وان ده‌ستیان كرد به تاڵان و بڕۆ. ئه‌مڕۆكه هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌زانن و به پێچهوانەی ئه‌و ته‌بلیغاته درۆینه‌ی كه ده‌كرێت، كه گۆیا كۆماری ئیسلامی نه‌جات ده‌ر بوو، كۆماری ئیسلامی تاڵانكه‌ر بوو، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه نه‌خۆشخانه‌كانیان تاڵان كرد، شاریان تاڵانکرد. ئه‌وان نه‌جات ده‌ری خه‌ڵكی كوردستان عێراق نه‌بوون، ئه‌وان تاڵانچی بوون، ئه‌وان تاوانبار بوون. نه كۆماری ئیسلامی دۆستی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق بوو، نه ده‌وڵه‌تی سه‌دام دۆستی خەڵکی كوردستانی ئێران بوو و نه ئه‌مڕۆكه توركییه دۆستی خه‌ڵكی كوردستان له عێراقه و نه كۆماری ئیسلامی دۆستی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه لەم ناوچەیه. ئه‌وان به‌و تاوانه‌ی كه كردیان زه‌مینه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یان بۆ سه‌دام حسێن خۆلقاند. هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه كۆماری ئیسلامی پاش ڕۆیشتنی خۆیشی له‌و ناوچەیە، گه‌رای ڕه‌وتێكی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی چاند. ئه‌وه‌یكه دواتر له ناوچه‌ی هه‌ورامان قه‌وما، ئه‌وه‌یكه له “خێڵی حه‌مه” قه‌وما كه زیاتر له ٤٠ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانیان سه‌ر بڕی، ئەوەی که ئه‌مڕۆ داعش و هاوبیرەکانی دیکەن، ئه‌و ڕه‌وت و گه‌رایه بوو كه له دڵی و ده‌روونی كۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی بەعسی رووخا‌و هەڵقوڵی. ڕه‌وتی ئیسلامی لەژێر هەر ناوێك بێت، ئه‌و ڕه‌وته كۆنه‌په‌رست و دژه ئینسانییه، چ له باکوری ئه‌فریقا، چ له ئه‌فغانستان، چ له به‌نگلادێش، چ له ئێران و عێراق و له هه‌ر جێگایه‌كی دیكه، ئەگەر ده‌ستیان به دهسەلات بگات كۆنهپهرهسترین هێزن. هه‌م ده‌وڵه‌تی سه‌دام حسێن و هه‌م ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی، به پاڵپشتی ئایینی سوننی و شیعە ئه‌و ڕهوتانهیان بەهێز كرد. ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه‌دا ده‌یبینین، ئه‌مانه له خۆڕا و له ئاسمانێكی بێ هه‌وردا نەباریون. ئه‌مانه ده‌ستكردی حكومه‌تی سه‌دام حسێن بوون، ئه‌مانه ده‌ستكردی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون كه ئه‌مڕۆكه له سورییه و له شوێنه‌كانی دیكه‌دا خه‌ریكی جینایه‌تی هه‌ر له‌و شێوه‌ن.
گوردانی شوانی کۆمەڵە، ئه‌و گوردانه‌ی كه به سه‌دان جار له شه‌و و شه‌وه زه‌نگدا، له ناو شاری سنه و هەموو مەڵبەندی جنوبی کوردستان تا سەرشیوی سەقز، به ده‌یان قاره‌مانیه‌تی نواندەبوو، كه‌وته به‌ر بۆمبارانی شیمیایی، مهسموو بوو، به‌ڵام بهوحالەشهوه فیداكاریان كرد، قاره‌مانێتیان له خۆیان نیشان دا، هه‌تا دوا فیشه‌ك له به‌رابه‌ر سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا ڕاوه‌ستان. هاوڕێیانی گوردانی شوان، ده‌رسێكی به‌نرخیان له خۆڕاگری، له مۆقاومهت و له سه‌ر به‌رزی له بەرەی شەر و لە زیندان لە مێژوی كۆمه‌ڵه‌دا تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ له ناو جه‌رگه‌ی ناوچەیەکی پڕ لە ئاژاوە و شەردا، جه‌ریانێك كه ئاڵای كۆمۆنیزمی ڕاگرتووه، جه‌ریانێك كه سه‌ربه‌رزانه له كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و له سۆسیالیزم، له به‌رابه‌ری ژن و پیاو، له خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دیفاع ده‌كات، كۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌م جه‌ریانه ده‌بێت به ده‌رس و ته‌جره‌به وه‌رگرتن له ڕابردوو، به خۆ به‌هێز كردن و خۆ پتەو كردنی زیاتر، له‌م ناوچه‌یه بمێنێته‌وه و ئاڵای سوور ڕابگرێت و له به‌رانبه‌ر دوژمنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا دیفاع له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خه‌ڵكه بكات. بۆ ئێمه له ناوچەیەکی ئاوادا كه هه‌م ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات و تاوانی گه‌وره بووه‌ته‌وه و هەم داهاتوویه‌كی ناڕۆشنی هەیه، بەهێزکردنی ته‌شكیلات، ته‌قویه‌ت كردنی حیزب، ته‌قویه‌ت كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، ده‌بێت ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌ته بێت، ئه‌و ئهههمیهته بێت كه دانه دانه‌مان بۆی تێ‌بكۆشین. به‌هێز كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه لەم ناوچەیه له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئێمه‌یه. بانگه‌وازی ئێمه بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان، به‌هێزكردنی خه‌بات له هەموو بواره‌كان دایه. به‌هێز كردنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، به‌هێز كردنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان، به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، هه‌مووی ئه‌و مهیدانانەی خه‌بات و خۆڕاگرین كه كۆمه‌ڵه تێیاندا چالاكی و فداکاری ده‌كات. له هه‌مان حاڵیش‌دا به‌هێزكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان، ئه‌و مه‌یدانه له خه‌بات و خۆڕاگریمانه كه به هه‌موو تۆانامانهوه ده‌بێ به‌هێزی بكه‌ین. پاراستنی هێزێكی كۆمۆنیستی چەکدار له‌و ناوچه‌یه، پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی تا ئێستای كۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتكارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه. هه‌ر بۆیه لێره و له‌م ڕۆژه‌دا جارێكی دیكه به‌ڵێن تازه ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژه پێده‌ری ڕێگای هاورێانی گیانبختکردوومان بین و تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان نه‌سره‌وین و ڕێگای پیرۆزیان درێژه پێ بده‌ین.