ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی سه‌رماوه‌ز، ڕه‌ئیسی ناوه‌ندی فریاكه‌وتنی شاری ئامۆل، باسی له وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆبوسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “كاڵه” كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه كه له ده‌وروبه‌ری “هڵومسه‌ر” له ڕێگه‌ی تاران ـــ ئامۆل له جاده هه‌راز ڕوویدا، ١٢ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی له‌به‌نیاتی “كاڵه” بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزران.