ڕۆژی شه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له بازاڕاییانی شاری ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تیی به كوشتاری خۆپیشانده‌ران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌دان دووكاندار له بازاڕی “سائێب”ی ته‌ورێز له كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان خۆیان بوارد و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی كوشتاری خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها ئازاد كردنی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له دووكانداره‌كان به هه‌ڵواسینی پلاكاردی ناڕه‌زایه‌تیی به‌سه‌ر ده‌رگای دووكانه‌كانیان به ناوه‌ڕۆكی “ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك، ده‌نگێكه كه كۆتایی نایه‌ت” جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان كرده‌وه.