ڕۆژی شه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، دووكانداران و بازاڕییانی هه‌ندێ له ناوچه‌كانی شاری تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خۆپیشانده‌ران، دووكانه‌كانیان داخست و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٥ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠٠ له‌سه‌دی قیمه‌تی بێنزین له شاره‌كانی ئێران، هێزه‌كانی ڕژیم سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له بازاڕه‌كانی “١٥ی خورداد و گه‌ڕه‌كی خه‌لیجی فارس” جێگیر بوون. هاوكات دووكاندارن و بازاڕییانی چوارڕێیانی سیرووس، گه‌لووبه‌نده‌ك و مه‌وله‌وی له ناڕه‌زایه‌یتی به سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵكی ناڕازیی، مانیان گرت و دوكانه‌كانیان داخست. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا كه له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه دووكانداران ناچار بكه‌ن كه دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، هه‌ر تاكێك كه ته‌له‌فوونی به‌ده‌سته‌وه بوایه له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش ده‌كرایه سه‌ر و ته‌له‌فوونه‌كه‌یان لێ زه‌وت ده‌كرد.