ڕۆژی شه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له فێركارانی بارهێنانی شۆفیر له تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی سه‌همییه‌ی بێنزین و یارانه‌یه‌ك كه به‌دوای گرانی بێنزین بۆیان دیاری كراوه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، فێركارانی ناوه‌نده‌كانی بارهێنان له مانگدا ته‌نیا ٦٠ لیتر بێنزین وه‌رده‌گرن كه ئه‌م ڕێژه‌یه جوابده‌ره‌وه‌ی پێنج ڕۆژ چالاكی كاری ئه‌وانه. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا و له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان ئه‌گه‌ر بڕیار بێ هه‌زینه‌ی سێ به‌رابه‌ری بێنزینیش پێوه‌ی زیاد بێت، كێشه‌وگرفته‌كانیان دوو به‌رابه‌ر ده‌بێته‌وه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی ئه‌م مۆره‌بیانه نه‌بووه‌ته‌وه.