ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی سێ تەقینەوەی جیاواز له کەرکوک، لانیكه‌م ١٦ هاووڵاتیی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، بۆمبێک لە ناو بازاڕی “ئەحمەد ئاغا” بە ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگری جۆری پیکابدا تەقیوەتەوە و ژماره‌یه‌ك برینداربوون. هاوکات بۆمبێکی دیکە لە بازاڕی “هەرج” تەقیوەتوە و بۆمبی سێیەمیش لە نزیک پردی ڕەشید تەقیوەتەوە و له ئه‌نجامی ئه‌م تەقینەوانه، ١٦ بریندار گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانە. هاوکات “سەعد حەربی” فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى کەرکوک ڕایگەیاندووە، بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکان لە لایەن شانە نوستووەکانی داعش لە ناو شاری کەرکوک ئەنجامدراوە.