شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی ٢ی بێهبه‌هان بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته كه پێشتریش ده‌ستییان دابووه كۆبوونه‌وه و مانگرتن، خوازیاری گه‌راندنه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو و ڕاگرتنی بێكار كردنی كرێكارانی خوجه‌یی بوون. شایانی باسه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خوازیاری كار وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری دامه‌زراندنیان له‌و شیركه‌ته بوون.