ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، پارته نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و جلیقه زه‌رده‌كانی فه‌ڕانسه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كی بێ وێنه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له ڕۆژی ٥ی سێپتا‌مبر له‌م وڵاته.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئامانج له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مانگرتنه گشتییه، ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له ئاست چاكسازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” به سیاسه‌تی یاسای خانه‌نشینییه كه به “ڕێبه‌ری باش” ناسراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ر جۆره وتووێژێك له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكان و پارته نه‌یاره‌كان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئاماده نییه كه له‌و چاكسازییانه‌ی كه كردوویه‌تی پاشه‌كشه بكات، هه‌ڵوێستێك كه بواری بۆ مانگرتنی زۆربه‌ی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وانه، خوێندكاران، پۆلیسه‌كان، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، مۆعهلیمان، جووتیاران و كارمه‌ندانی ئۆرژانس و نه‌خۆشخانه‌كان ڕه‌خساندووه. هاوكات سه‌رۆكی كۆنفێدراسیۆنی كرێكاری فه‌ڕانسه باسی له به‌ڕێوه‌چوونی ١٥٠ خۆپیشاندان له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی فه‌ڕانسه له ڕۆژی ٥ی دێسامبر كردووه.