کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرش به‌ چه‌قۆ بۆ سه‌ر هاووڵاتییان له‌ له‌نده‌ن و لاهه‌

حمله به مردم با چاقو در منطقه پل

حمله به مردم با چاقو در منطقه پل

پۆلیسى بریتانیا رایگەیاندووه‌، لە سەر پردێکى شارى لەندەن کەسێک بەچەقۆ هێرشى کردووەتە سەر ژمارەیەک هاوڵاتى و بەهۆیەوە دووکەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. هه‌روه‌ها له‌ شاری لاهه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ چه‌ند هاووڵاتیی برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەش کردووە، هێرشەکە پاش نیوەڕۆى ڕۆژی هه‌ینی ڕوویداوه‌ و ئەوانەى هێرشیان کراوەتە سەر، هاوڵاتى ئاسایى بوون. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشبەرەکەش کوژراوە و هه‌ندێ له‌ برینداره‌كانیش دۆخی جه‌سته‌ییان ناجێگیره‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێرشبه‌رێك له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری “لاهه‌”ی هۆله‌ند به‌ چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیان و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌س برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م هێرشانه‌ نه‌زاندراوه‌.