کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی شاره‌داریی كه‌ره‌ج

گردهمایی کارگران پیمانکاری شهرداری کرج 2

گردهمایی کارگران پیمانکاری شهرداری کرج 2

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانیی شاره‌داریی كه‌ره‌ج ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركرانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری كه‌ره‌ج ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان ٢٧ كه‌س ده‌بێ له‌مباره‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی قه‌رارداده‌كانیان له‌ ڕۆژی ٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌رپرسانی شاره‌دایی به‌درێژنه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ریان كردوون. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌ركامیان ٥ تا ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان، چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.