کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی پزیشكانی ده‌رمانگه‌ی گه‌چساران

تداوم اعتصاب پزشکان درمانگاه گچساران 2

شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019

تداوم اعتصاب پزشکان درمانگاه گچساران 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، پزیشكانی ده‌رمانگه‌ی “وه‌لفه‌جر”ی گه‌چساران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حقووقه‌كانیان ده‌ستییان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

پزیشكانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین دانیشتن به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پزیشكانی ئه‌م ده‌رمانگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان به‌ڕێوه‌چووه‌ به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكیان نه‌بووه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ دانیشتنه‌كان، چه‌ندین نامه‌ و داواكاری سه‌باره‌ت به‌ نه‌درانی حقووقه‌كان و كێشه‌ی پزیشكانی ئه‌م ده‌رمانگه‌یه‌ ئاراسته‌ی به‌رپرسانی شارستانی و ئۆستانی كراوه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ هیچ هه‌وڵێك له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ نه‌دراوه‌.