کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی له‌ ناوچه‌ی ئارام له‌ لایه‌ن توركییه‌

ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی له‌ ناوچه‌ی

ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی له‌ ناوچه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، توركییه ‌لەو ناوچەیەی کە بەناوی “ناوچەی ئارام”  لە باکوری سوورییه‌ دروستی کردووە، تاوانی جەنگی ئه‌نجام داوه‌ و لەسێدارەدان و دەستبەسەراگرتنی ماڵی خەڵکیش هه‌روا تێیدا بەردەوامە.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سه‌رماوه‌ز، رێکخراوی “هیومان رایتس وۆچ” لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی ئەو ناوچانەی باکوری سوورییه‌، کە توركییه‌ و گروپەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەردا گرتووە بڵاوی کردەوە؛ ئەو ناوچانە ئارام نیین، دیاردەی کوشتن و پێشێلکاریی و دەستبەسەراگرتنی ماڵی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی لە رادەبەدەر تیایدا بەربڵاوە، کە توركییه‌ بەناوی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان و ناوچەی ئارامەوە درووستی کردووە. بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوەکە رایگەیاندووە: کوشتن و تاڵانیی ماڵ و موڵک و رێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی، ئەو بەشەی باکوری سوورییه‌ ناوچەی ئارام نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ سەرەتای مانگی رابردوودا، توركییه‌ هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و دەستی بەسەر هەردوو شارۆچکەی “سەرێ کانی” و “گرێ سپی” بە قوڵایی (30) کیلۆمیتر و بەدرێژایی (120) کیلۆمیتردا گرت و ئه‌وبه‌شه‌ له‌ خاکی رۆژئاوای کوردستانی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.