
بەرپرسانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی جاده‌یی له ویلایه‌تی قۆندووز، لانیكه‌م ١٥ هاووڵاتی مەدەنی له‌وانه هەشت منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی ناوچەکە ڕوویداوە و ئەو خێزانانە لەڕێگادابوون بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لەکاتێکدا ئوتومبێلەکەیان بەسەر بۆمبەکەدا ڕۆیشتووە گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسه، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، لانیكه‌م ٣ هه‌زار و ٨١٢ كه‌س بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە لە ئەفغانستان کوژراون و ١٤٤ ژن و ٣٢٧ منداڵ و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.
