
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێنان و بردنی خه‌لیج فارس ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته له شاری ئیسلامشار كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م شیركه‌ته كه لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س ده‌بن، به دوای دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ بارودۆخی دامه‌زراندنیان له شێوه‌ی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ به په‌یمانی به لانیكهمی ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری، له ڕۆژی ٣١ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له سه‌ر كار ده‌ركران. شایانی باسه، كرێكاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
