به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشهممه ٦ی سهرماوهز، خۆپیشاندان لە شاری بەغداد و بەشێک لە شارەکانی دیكه عێراق بەردەوام بوو، ههروها لە چەند شارێکیش، ڕێگە سەرەکییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، هاوکات هەوڵیش دەدەن بچنە ناوچەی سەوز، کە دامەزراوەکانی حکومەتی تێدایە. هاوکات خۆپیشاندەران، لە نەجەف ڕێگە سەرەکییەکانی شارەکەیان داخست و گرژی و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو. لە سەرەتای مانگی جۆزهردانهوه، خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی، خزمەتگوزاری، هەلی کار، هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان دەکەن.