به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی مانگی سهرماوهز، كه دوو بومەلەرزە وڵاتی ئالبانی هەژاند، بەهۆیهوه ٢٥ کەس گیانیان لە دەستداو و زیاتر لە ٦٠٠ كەسیش برینداربوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئالبانیا بڵاویانكردەوە، دوو بومەلەرزە بە گوڕی ٦.٤ پلە بەپێوەری رێشتر باكوری ڕۆژئاوای ئهم وڵاتەى هەژاندووە و زیانى گیانى و مادی زۆری لێكەوتوەتەوە. بەپێی زانیارییە ناوخۆییەکانى ئالبانیا، سەنتەری بومەلەرزەكە لە دووری ١٠ كیلۆمەتر لە باكوری ڕۆژئاوای ئهم وڵاته و بەقوڵایی ١٠ كیلۆمەتر روویداوە.